ڕۆیتەرز: بۆ یەکەمجار ژمارەیەک لە گرووپەکانی عێراق ئامادەن چەک دابنێن
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش

ژمارەیەک چەکداری گرووپەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای هەڵکردنی گڵۆپی سەوز بۆیان لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە، بۆیەکەمجار ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق ئامادەیی خۆیان بۆ دانانی چەک ڕادەگەیێنن "بۆ ڕێگریی لە زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکەدا"، بەرپرسانی عێراقیش دەڵێن، پرۆسەی چەک دانانەکە درێژخایەن دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بە ئاشکرا و لەکۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکانیان کردووە و پێشنیازییان کردووە گرووپەکان ببن بە حیزبی سیاسیی و ئەندامەکانیان تێکەڵ بە دامەزراوە ئەمنییەکان بکرێن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە 10 بەرپرس و سەرکردەی عێراقەوە بڵاویکردەوە، دوای هۆشدارییە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆ عێراق، ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکان ئامادەییان دەربڕیوە چەکەکانیان دابنێن تا خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوە و بەرکەوتن لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ بەدوور بگرن.
- ئاژانسەکە قسەی لەگەڵ شەش سەرکردەی گرووپە چەکدارەکان کردووە کە ئەوانیش بریتین لە حیزبوڵڵا، نوجەبا، کەتائیب سەیدولشوهەدا و ئەنساڕوڵڵا ئەوفیا و، ئاماژەیان بەوەکردووە، ئاگادارن کە ترەمپ دەیەوێت گرژییەکان لەگەڵیاندا بۆ ئاستێکی خراپ بەرزبکاتەوە و ئەوانیش دەیانەوێت ڕێگریی لەو سیناریۆیە بکەن.
- هەر بە وتەی سەرکردەی گرووپەکان، سوپای پاسدارانی ئێران کە هاوپەیمانی سەرەکییانە ڕەزامەندی پێداون کە هەر بڕیارێک خۆیان بەدروستی دەزانن بیگرنەبەر، تا ڕێگریی بکەن لە ڕووبەڕووبوونەوەی وێرانکارانەیان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل.
-سوودانی بۆ چەک دانان فشاریی لە گرووپەکان کردووە بەتایبەتی ئەوانەیان کە لایەنگیریی تەواویان بۆ سوپای پاسداران هەیە نەک عێراق.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: فەرهاد عەلائەدین، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری دەرەوە دەڵێت، سوودانی دەیەوێت بە گفتوگۆی بوونیادنەرانە تەواوی چەکەکان بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتەوە.
ئەمەش بزانە: پڕۆژەیاسای "ڕزگارکردنی عێراق لە ئێران" کە پێشکەشی کۆنگرێسی ئەمریکا کراوە، گرووپە چەکدارەکانی عێراقی خستە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە و سەرکردەکانیان بەهۆی مەترسی بە ئامانج گرتنیان، لە شوێنی نادیار دەمێننەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئیمانوێل ماکرۆن پەیامێک ئاراستەی پووتین دەکات
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئامادەکاری بۆ پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ دەستپێکرد
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
قایمقامیەتی سلێمانی هەفتەیەک مۆڵەت دەداتە دوکاندارانی ناو بازاڕ
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
عێراق تاوتوێی کاریگەرییەکانی پێناسی گومرکی لەسەر ئابوورییەکەی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەم مانگە خانەنشینانی نوێ 12 مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرحەباکەی شەهرامەوە تا هەژەندەکەی هەژان
6 نیسان
باوکی مەسک: کوڕەکەم شەرمنە بۆ سیاسەت دەست نادات
5 نیسان
خاوەن پێداویستییەکی تایبەت کتێب خوێندنەوە دەکاتە چارەسەر
5 نیسان
کەشناسی لەبارەی بارانبارینەوە ئاگادارینامەیەک بڵاودەکاتەوە
5 نیسان
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
عێراق تاوتوێی کاریگەرییەکانی پێناسی گومرکی لەسەر ئابوورییەکەی دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ڕێگە لەبەردەم هاوردەکردنی چەند بەروبوومێک دەکاتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەندیکای ئەندازیارانی عێراق: مردنی بەشیر خالید بەهۆی ئەشکەنجەوە بووە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەست بەسەر 400 هەزار دەنکە حەبی کەپتاگۆندا دەگیرێت
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا دەکرێت دەرماڵەی مامۆستایان بۆ 300 هەزار دینار زیاد بکرێت