عێراق ڕێگە لەبەردەم هاوردەکردنی چەند بەروبوومێک دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
عێراق ڕێگە لەبەردەم هاوردەکردنی چەند بەروبوومێک دەکاتەوە

بەرووبوومی تەماتەی عێراقی

ئاڤا نیوز


ئەنجوومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابووری ڕەزامەندی لەسەر هاوردەکردنی چەند بەربوومێکی کشتوکاڵی دەدات و هاوردەکردنی چەند بەرهەمێکیش قەدەغە دەکات.

 

وێنە گەورەکە: بە مەبەستی پاڵپشتیکردن لە بەرهەمی ناوخۆ و ساغکردنەوەی لە بازاڕەکان، ئەنجوومەنی وەزاری عێراق بۆ کاروباری ئابووری لە ناوهڕاستی ساڵی ڕابردوودا بڕیاریدا هاوردەکردنی ژمارەیەک له بەروبوومی کشتوکاڵی ڕابگرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنەکە لەسەر بنەمای ئەوەی وەزارەتی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی وەزاری بۆ کاروباری ئابووری پێشکەشی کردووە، ڕەزامەندی لەسەر هاوردەکردنی تەماتە، پەتاتە، کەلەرم، قەرنابیت، کاهو، شێلم و چەوەندەر.

 

- ئەنجوومەن بڕیاریدا هێلکە بۆ ڕۆژژمێری کشتوکاڵی پەسەندکراو کە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵەوە دەرچووە زیاد بکرێت و هاوردەکردنی هێلکە بەهۆی بەردەستبوونی لە بازاڕەکاندا ڕابگیرێت، هاوکات بەهۆی بەردەستبوونی بەرهەمی ناوخۆیی لە بازاڕەکاندا هاوردەکردنی پیازیش ڕابگیرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: