ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر حووسییەکان

شەیری بکە لە:
ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر حووسییەکان

دیمەنی دوای بۆردومانی یەمەن لە لایەن ئەمریکاوە. وێنە؛ ئەرشیف

 

ئاڤا نیوز

ئەمریکا جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر پێگەی حووسییەکانی یەمەن و وەزارەتی تەندروستی یەمەنیش دەڵێت، 20 کەس لە ئەنجامی بۆردوومانەکە کوژراون و بریندار بوونە.

وێنە گەورەکە: لە 15ـی مانگی سێ، واشنتن ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژ بە حووسییەکان ڕاگەیاند، مەبەست لە ئۆپراسیۆنەکانیش ڕێگریکردن بوو لە هێرشی حووسییەکان بۆسەر ئەو کەشتییە بازرگانییانەی لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن تێپەڕدەبن.

لێدوانی فەرمی: ئەنیس ئەسبەحی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی یەمەن ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی ئەمریکا بۆ سەر شاری سەنعا، چوار کەس کوژراون و 16 کەسی دیکەش برینداربوون.

باکگراوند: لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە کەرتی غەززە، حووسییەکان لە هەنگاوێکیاندا کە بە بەشێک لە پشتیوانی خۆیان لە فەڵەستینییەکان وەسفیان کردووە، دەیان هێرشی مووشەکییان لە دژی ئیسرائیل و کەشتییە بازرگانییەکانی ئەو وڵاتە و هاوپەیمانەکانی لە دەریای سوور دەستپێکردووە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: