ئامادەکاریی بۆ دیداری نێوان ئەردۆغان و ترەمپ دەکرێت

شەیری بکە لە:
ئامادەکاریی بۆ دیداری نێوان ئەردۆغان و ترەمپ دەکرێت

ڕەجەب تەیب ئەدرۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

لە دوای سەردانەکەی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ ئەمریکا، بڕیار وایە ئەمجارە ڕەجەب تەیب ئەدرۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەردانی واشنتن بکات و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە. 

 

زانیاری تایبەت: ئاڤا لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە زانیوویەتی، ئێستا وەزارەتەکانی دەرەوەی هەردوو وڵات ئامادەکاری بۆ ڕێکخستنی سەردانەکەی ئەردۆغان دەکەن.

 

- پرسی سەرەکی تاوتوێی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و تورکیا و سووریایە و هەر لەو کۆبوونەوەیەدا یەکلایی دەکرێتەوە.

- چاوەڕوان دەکرێت لە دوای ئەو کۆبوونەوەیە تورکیا هەڵوێستی فەرمی خۆی لەبارەی گرژییەکانەوە بخاتەڕوو. 

- گفتوگۆکردن لەسەر پرسی بوونی چەکدارانی سوپای سووریای دیموکرات 'هەسەدە' لە سووریا.

- بەردەوامی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە یەکێکی دیکەیە لە تەوەری گفتوگۆکان. 

- هەروەها برەودان بە بابەتی ئابووری لە نێوان هەردوو وڵات. 
 
زانیاریی بەدەستهاتوو: تاوەکو ئێستا هیچ بەراورێک بۆ کاتی سەردانەکە ئەردۆغان دانەنراوە، بەڵام ئامادەکارییەکان بۆ ئەوەیە لە کاتێکی نزیکدا ئەم دیدارە ڕیکبخرێت. 


قووڵتر: تورکیا بە هەستیاری مامەڵە لەگەڵ ئەمریکا دەکات، ئەگەرچی لە پرسی پشتیوانییەکانی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل و هەسەدە، سزاکانی کاتسا بۆ سەر بەرگری پیشەسازی تورکیا، چەند خاڵێکن کە تورکیا پێی ڕازی نییە، بەڵام وەک هاکان فیدان، وەزیری دەرەوی تورکیا دەڵێت: دەمانەوێت پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا بپارێزین.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: