ترەمپ: چانسێکمان هەیە بۆ گۆڕانکاری

شەیری بکە لە:
ترەمپ: چانسێکمان هەیە بۆ گۆڕانکاری

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

ترەمپ دەڵێت، چەندین ساڵە وڵاتانی جیهان بە خراپی سوودیان لە ئەمریکا وەرگرتووە و نابێت ئەوە بمێنێت، بەشێک لە وڵاتانی جیهانیش دەڵێن، دەیانەوێت لەسەر ڕێژەی باجی گومرگی لەگەڵ ئەمریکا ڕێککەوتن بکەن.

وێنە گەورەکە: بەهۆی سەپاندنی باجی زیادەی گومرگی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ لەسەر بەرهەمی هاوردەکراوی وڵاتانی جیهان بۆ ئەمریکا، بە دەیان ملیار دۆلار زیان بەر بازاڕی جیهانی کەوتووە.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی باجمان بەسەردا سەپاندن ئێستا هەموو وڵاتانی جیهان دەیانەوێت لەگەڵیان بگەینە ڕێککەوتن و چەندین ساڵە ئەو وڵاتانە بە خراپی مامەڵەیان لەگەڵ ئەمریکا کردووە.

ئەمڕۆ ئەمریکا چانسی ئەوەی هەیە ئەو کارە بکات کە چەندین ساڵ لەمەوپێش دەبوو بیکات و دەبێت بوێر و بەهێزبن بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە.

لە لایەکی دیکەوە: ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا پێشنیازی بۆ ئەمریکا کردووە باج لەسەر ئۆتۆمبێل و کاڵا پیشەسازییەکانی دیکە بەشێوەیەکی دوولایەنە لاببەن و ئامادەن دانووستان لەگەڵ ئەمریکا بکەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی بازرگانی جیهانی ڕایگەیاند، حکومەتی کەنەدا لەلای ئەوان سکاڵای لەسەر ئەو باجانە تۆمارکردووە کە لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە بەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و پارچەکانی لە کەنەداوە بۆ ئەمریکا سەپێنراون.

کەنەدا داوای لێکردووین چارەسەرێک بۆ ناکۆکییەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ ئەمریکا بدۆزنەوە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: