ڕاوێژکارێکی سوودانی: مووچەی مووچەخۆران مسۆگەر کراوە

  • بزنس
  • 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
ڕاوێژکارێکی سوودانی: مووچەی مووچەخۆران مسۆگەر کراوە

دراوی عێراقی. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

ڕاوێژکارێکی ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، حکومەت بەوپەڕی پەرۆشیەوە کار بۆ دەستەبەرکردنی مووچەی مووچەخۆرانی دەوڵەت دەکات و مووچەی مانگانەی مووچەخۆران لە بودجەی ئەمساڵدا بە تەواوی مسۆگەر کراوە.

وێنە گەورەکە: ئەمریکا زنجیرەیەک باجی بەسەر دەیان وڵاتی جیهان لەوانەش عێراق سەپاند، هەر کاڵایەکی عێراقی هەناردەی ئەمریکا بکرێت بەڕێژەی 39% باجی دەخرێتەسەر، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ دابەزینی بەرچاوی نرخی جیهانیی نەوت، ئەم پێشهاتانەش کاریگەریی لەسەر داهاتی عێراقدا دەکات و مەترسیی لەسەر توانای دابینکردنی مووچە هەیە.

لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد، ڕاوێژکاری ئابووریی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران بنەمایەکی سەرەکیی کارنامەی حکومەتە، حکومەت هەوڵی دڵسۆزانە دەدات بۆ دەستەبەرکردنی مووچەی فەرمانبەران و  خانەنشینان و مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی لە ڕێگەی خەرجیی بەکاربردن لە بودجەی ساڵی 2025، ئەوەش بەپێی ئەو بنەمایانەی کە لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵیی هەموارکراوی ژمارە 13ـی ساڵی 2023 (بودجەی سێ ساڵە).

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی موستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، حکومەتی عێراق مانگانە 94 تریلیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەر، خانەنشینان و چاودێریی کۆمەڵایەتیی خەرج دەکات، لە کاتێکدا داهاتەکەی تەنیا 137 تریلیۆن دینارە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: