زێلینسکی بۆ ڕۆژئاوا: دیکتاتۆرەکەی ڕووسیا ڕابگرن

شەیری بکە لە:
زێلینسکی بۆ ڕۆژئاوا: دیکتاتۆرەکەی ڕووسیا ڕابگرن

ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا. وێنە؛ AFP

 

ئاڤا نیوز

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی پەیامێک ئاراستەی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات و داوای ڕاگرتنی بەپەلەی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکراینا دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕووسیا لە وەڵامی حەوت هێرشی ئۆکراینا لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوودا هێرشێکی سەرتاسەری بۆ سەر خاکی ئۆکراینا ئەنجامدا، ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی دوای هێرشەکەی ڕووسیا پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لە وڵاتانی ڕۆژئاوا کرد فشار بخەنە سەر ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە پێناو ڕاگرتنی هێرشە ئاسمانییەکانی مۆسکۆ بۆ سەر ئۆکراینا.

بڵاوکراوەی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند: " فشارەکان بۆ سەر ڤلادیمێر پووتین بەس نیە، هێرشە بەردەوامەکانی ڕووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکراینا بەڵگەی ئەوەن کە پووتین گرنگی بە فشارەکان نادات، ئەمڕۆ هێرشێکی سەرتاسەریان بۆسەر ئۆکراینا ئەنجامدا و کیێڤ بەشێک بوو لە ئامانجە سەربازیەکانی مۆسکۆ."

زانیاریی زیاتر: لە درێژەی پەیامەکەیدا زێلینسکی گوتیشی: " تەنها لە هەفتەی ڕابردوودا ڕووسیا هەزار و 460  بۆمب و 670 درۆن و زیاد لە 30 مووشەکی ئاراستەی خاکی ئۆکراینا کردووە، دەبێت وڵاتانی ڕۆژئاوا فشاری زیاتر بخەنە سەر ڤلادیمێر پووتینی دیکتاتۆر و  ناچاری بکەن هێرشەکان ڕابگرێت."

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: