لاندڕۆڤەر: ئۆتۆمبێلەکانمان نانێرینە ئەمریکا

شەیری بکە لە:
لاندڕۆڤەر: ئۆتۆمبێلەکانمان نانێرینە ئەمریکا

کۆمپانیای جاگوار لاندڕۆڤەری بەریتانی. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز 

بەهۆی سەپاندنی باجی زیادە لەسەر گومرگی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بۆ ئەمریکا، کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل لە بەریتانیا بەرهەمەکانی نانێرێت بۆ ئەمریکا.

وێنە گەورەکە: ڕۆژی پێنجشەممە، ئەمریکا باجی گومرگی بە ڕێژەی 25% لەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل خستە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمەش یەکێکە لەو ڕێوشوێنانەی کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای جاگوار لاندڕۆڤەری بەریتانی ڕایگەیاند، لە ئێستادا هەندێک ڕێوشوێنی کورتخایەن دەگرنەبەر و لە مانگی نیساندا هەناردەکردنی ئۆتۆمبێلەکانیان بۆ ئەمریکا ڕادەگرن.

زانیاریی زیاتر: دوای یەکێتی ئەوروپا، ئەمریکا دووەم گەورەترین بازاڕی هاوردەکردنی پیشەسازی ئۆتۆمبێلی بەریتانیە.

ئەمەش بزانە: زیاتر لە هەموو کاڵایەکی دیکە ئۆتۆمبێل لە بەریتانیاوە هەناردەی ئەمریکا دەکرێت. بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بازرگانی بەریتانیا، تەنیا لە ماوەی 12 مانگدا تا کۆتایی چارەکی سێیەمی ساڵی 2024، بەهای ئەم ئاڵوگۆڕە 8.3 ملیار پاوەند بووە.

 

شەیری بکە لە: