بەریتانیا: ڕووسیا سیخووڕی بەسەر وڵاتەکەمان دەکات

شەیری بکە لە:
بەریتانیا: ڕووسیا سیخووڕی بەسەر وڵاتەکەمان دەکات

ژێردەریایی بەریتانیا

 

ئاڤا نیوز

بەهۆی شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا و پاڵپشتی وڵاتانی ئەوروپا بۆ ئۆکراینا، بەرەیەکی جەنگی سارد لە نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ئەوروپا کراوەتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک هەستەوەری سیخووڕی ڕووسیا لە سنوورە ئاوییەکانی نزیک لە بەریتانیا دۆزرایەوە، سوپای بەریتانیاش دەڵێت، هەستەوەرەکان سیخووڕییان بەسەر ژێردەریاییە ئەتۆمییەکانیان کردووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، ستراتیژی بەرگرییان بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد و زیادکردنی ژمارەی هێزەکانیان بەهێز دەکەن بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کەشتی و فڕۆکەکانی ڕووسیا ناتوانن بە نهێنی لە نزیک بەریتانیا و خاکی هاوپەیمانێتی ناتۆ کاربکەن.

لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای سەربازی بەریتانیا کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابکرێت بە ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی ڕاگەیاندووە، نابێت گومانی تێدابێت، شەڕێک لە زەریای ئەتڵەسیدا هەیە، ئەمە یارییەکی پشیلە و مشکە کە لە دوای کۆتایی هاتنی جەنگی ساردەوە بەردەوامە، ئێستاش جارێکی دیکە شەڕەکە گەرمبووە.

زانیاریی زیاتر: بەرپرسانی سەربازی و هەواڵگری بەریتانیا پێیان وایە هەستەوەرەکان بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی هەواڵگری لەسەر چوار ژێردەریایی بەریتانیا کە مووشەکی ئەتۆمی هەڵدەگرن، لە قووڵایی دەریادا داندراون.

ئەمەش بزانە: سەرچاوە هەواڵگرییەکان ئەوەیان ئاشکراکردووە، ڕووسیا بۆ جێگیرکردنی هەستەوەرەکان لە دەریاکان سوود لەو یەختانە وەردەگرێت کە خاوەندارێتییان دەگەڕێتەوە بۆ ملیۆنەر و ملیاردێرە ڕووسییەکان. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: