پووتین ژمارەی سەربازەکانی ڕووسیا بۆ 1.5 ملیۆن بەرز دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
پووتین ژمارەی سەربازەکانی ڕووسیا بۆ 1.5 ملیۆن بەرز دەکاتەوە

ژمارەیەک سەربازی ڕووسیا لەکاتی ئەنجامدانی مەشق. وێنە؛ ئاڕ تی

ئاڤا نیوز

 

ڕووسیا ژمارەی سەربازەکانی ناو ڕیزەکانی سوپا زیاتر دەکات و دەیانگەیێنێتە 1.5 ملیۆن سەرباز.

 

وێنە گەورەکە: لە شوباتی 2022ـەوە ڕووسیا لە دژی ئۆکراینا لە شەڕدایە و شەڕەکەش بەردەوامە، ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی ڕووسیا پێویستی بە سەربازی زیاتر هەبێت بۆ درێژەدان بە شەڕەکە. لەو کاتەوە تا ئێستا سێ جار ژمارەی سەربازەکانی زیاتر کردووە. 

 

زانیاریی زیاتر: ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا فەرمانی زیادکردنی 180 هەزار سەربازی دیکەی بۆ ناو ڕیزەکانی سوپا دەرکرد و بەمەش کۆی گشتیی سەربازەکانی ڕووسیا گەیشتە 1.5 ملیۆن سەرباز.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووسیا دەیەوێت ژمارەی تەواوی ئەو کەسانەی کە لە سوپادا کاردەکەن بۆ دوو ملیۆن و 389 هەزار و 130 کەس بەرز بکاتەوە، کە لەم ژمارەیە 1.5 ملیۆنیان سەرباز دەبن.

 

ئەمەش بزانە: ڕووسیا دوای چین زۆرترین ژمارەی سەربازی هەیە و لە ئێستادا ژمارەیان دەگاتە دوو ملیۆن سەربازی ئامادە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان