ئاڤا نیوز
پەیجەر، ئامێرێكی بێتەلی شێوە مۆبایلە، لە ساڵی 1960 لەلایەن کۆمپانیای مۆترۆلا دروستکراوە و لە ساڵانی نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوو بەربڵاو بوو، دواتر لەگەڵ بەكارهێنانی مۆبایل بەكارهێنانی كەم بووەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشێکی ئەلیکترۆنی کرایە سەر ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان و لەڕێگەی هاککردنەوە تەقێنرانەوە، تاوەکو ئێستا کوژرانی هەشت کەس و بریندابوونی دوو هەزار و 750 کەس لە لوبنان و، برینداربوونی دەیان کەسی دیکە لە سووریا ڕاگەیێنراوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوای پەیدابوونی مۆبایل، ئێستا پەیجەر لەو شوێنانە بەكاردەهێنرێت كە تۆڕی مۆبایل لێیان لاوازە، هاوكات لەلایەن بەشێك لە هێزە ئەمنی و سەربازییەكان بەکاردەهێنرێت، بۆ ئەوەی زانیاری دزە نەكات و ئۆپەراسیۆنەكان بەسەركەوتوویی بەڕێوەبچن، لەنێویشیاندا چەكدارانی حیزبوڵڵای لوبنان بۆ پاراستنی زانیارییەكانیان بەکاریدەهێنن بۆ ئەوەی نەكەونە دەست ئیسرائیل.
ئەوەش بزانە: پەیجەر، لە هەندێک لە نەخۆشخانەکانیش بەكارهێنراوە، پزیشكان پەیجەریان پێ باشترە لە مۆبایل بەهۆی ئەوەی كاریگەریی خراپ و زیانی بۆ نەخۆش كەمترە و لەرەلەری نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەیەك كاتدا دەتوانرێت سەدان ئامێری جۆری پەیجەر بە یەك تۆڕ ببەسترێنەوە و پەیامێك لە تۆڕی سەرەكییەوە بۆ سەرجەم ئامێرەكان بنێردرێت، ئەمەش لەلایەن چەكدارانی حیزبوڵڵاوە پەیڕەو كراوە و فەرمانەكان بەمشێوەیە دەنێردران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 16 خولەک لەمەوپێش
بولگاریا لێکۆڵینەوە لە ناردنی پەیجەرەکان بۆ حیزبوڵڵا دەکات
- ببینە و ببیستە
- 17 خولەک لەمەوپێش
بەرنامەی زەڕەبین؛ ماددەی هۆشبەر
- ببینە و ببیستە
- 42 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکەکانی کوردستان - ئەڵقەی چوارەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر گرفتی کەمئاوی بە تەواوی چارەسەر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل: ئێران ویستوویەتی نەتانیاهۆ و گالانت تیرۆر بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەی پەیجەرێک گومان لەسەر گیانلەدەستدانی ڕەئیسی دروست دەکات