مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە

شەیری بکە لە:
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە

شازادە هاری لە بەردەم دادگای لەندەن. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

پارێزەری شازادە هاری کورە بچووکەکەی شا چارلزی سێیەم، شای بەریتانیا، هۆشداری لەبارەی ژیانی دەدات و دەڵێت، ژیانی لە مەترسیدایە.

وێنە گەورەکە: هاری، کوڕی بچووکی شا چارلزی سێیەم شای بەریتانیا، دەیەوێت ئەو بڕیارە هەڵوەشێنێتەوە کە وەزارەتی ناوخۆ لە ساڵی 2020 دەریکردوو و تێیدا بڕیاریداوە، شازادە لە کاتی مانەوەی لەنێو بەریتانیا نابێت هیچ پاسەوانێکی تایبەتی هەبێت.

زانیاریی بەدەستهاتوو: فاتیمە شەهید، پارێزەری شازادە هاری ڕایگەیاند، هاری ئامادەی دادگاییەکانی دەبێت، بەڵام  پێویستە ئەوە لەبەرچاو بگرین کە ژیان و سەلامەتی ئەو لە مەترسیدایە، ئەم قسانەی پارێزەرەکە دوای ئەوە دێت، هاری جارێکی دیکە برایە بەردەم دادگای شاهانە لە لەندەن.

لە لایەکی دیکەوە: پارێزەرەکە دەڵێت، چەند جارێک بەشێوەی جیاواز هەڕەشە لە هاری کراوە هاوکات، چەند ساڵێک لەمەوبەر بانگەشەی ئەوە بڵاوکرابوویەوە کە قاعیدە هەوڵی کوشتنی شازادە هاری داوە.

ئەمەش بزانە: شازادە هاری ساڵی 2020 دەستبەرداری ئەرکەکانی بوو لە کۆشکی شاهانەی بەریتانیا، ئێستا لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لەگەڵ هاوسەر و دوو منداڵەکەیدا دەژیت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ