
ژنێک و دوو منداڵی رۆهینگا- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
هێرشی سوپای میانمار بۆ سەر موسوڵمانانی ڕۆهینگیا لە هەرێمی ڕاخینی ئەو وڵاتە بەردەوامە، سوپا بە کوشتنی دەیان کەس و کۆچ پێکردنی دەیان هەزار کەس و سوتاندن و تاڵانکردنی ماڵەکانیان تۆمەتبارە.
لێدوانی فەرمی: ستیفان دوجاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند: "ئەنتۆنیۆ گوتێرێز بە تووندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای میانمار دەکات کە بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان ژمارەیەک کەسی سڤیلیان کوشتووە، لە ناویشیاندا ئەوانەی هەرێمی ڕاخین".
زانیاریی زیاتر: سوپا هەموو خزمەتگوزارییەکانی تەلەفۆن و ئینتەرنێتی لە هەرێمی ڕاخین وەستاندووە. ئەمەش بە گوتەی ستیڤان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مانگی نۆڤەمبەری ڕابردوو سوپای ئەراکانی میانمار هێرشی کردە سەر هەرێمی ڕاخین و کۆتاییان بەو ئاگربەستە هێنا کە لە 2021ـەوە و دوای کودەتا سەربازییەکەی ئەو وڵاتە هاتبووە ئاراوە.
باکگراوند: ساڵی 2017 سوپا هێرشێکی فراوانی کردە سەر موسوڵمانانی ڕۆهینگیا لە هەرێمی ڕاخین، بە هۆیەوە سەدان هەزار کەس ئاوارەی بەنگلادیش بوون. نەتەوە یەکگرتووەکان کار لە سەر بە جینۆساید ناساندنی ئەو کەیسە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ 16 كۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی كورستان كوژراون و برینداركراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو شەرع سەردانی تورکیا و ئیمارات دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر حووسییەکان
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی بۆ ڕۆژئاوا: دیکتاتۆرەکەی ڕووسیا ڕابگرن
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لاندڕۆڤەر: ئۆتۆمبێلەکانمان نانێرینە ئەمریکا
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ڕووسیا: هەفتەی داهاتوو دیدارێک لە نێوان ڕووسیا و واشنتن ئەنجام دەدرێت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار بەریتانیا و ئەمریکا بە هاوبەشی مووشەکی هایپەرسۆنیک تاقی دەکەنەوە
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا: ڕووسیا سیخووڕی بەسەر وڵاتەکەمان دەکات