هەفتەی داهاتوو شەرع سەردانی تورکیا و ئیمارات دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری نوێی سووریا
ئاڤا نیوز
لە درێژەی هەوڵەکانی سووریا بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و وەرگرتنی پیشتووانی نێودەوڵەتی، بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرۆککۆماری نوێی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر سەردانی هەر یەکە لە تورکیا و ئیمارات بکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، '' هەفتەی داهاتوو ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری نوێی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر سەردانی تورکیا و ئیمارات دەکات''.
بۆچی گرنگە: ئەم سەردانەی شەرع لە کاتێکدایە، دەسەڵاتدارانی ئێستای سووریا پەیوەندییەکی پتەویان لەگەل تورکیا هەیە، بەتایبەت دوای ڕێککەوتنی هەردوولا بۆ دامەزراندنی بنکەی سەربازی لە سووریا.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئامانج لە سەردانەکە، هەوڵدانە بۆ هەڵگرتنی تەواوی سزا سەپێندراوەکانی سەر وڵاتەکە کە بەسەر ڕژێمی پێشوودا سەپێنرابوون.
ئەمەش بزانە: ئەم سەردانەی شەرع دەبێتە دووەم سەردانی بۆ تورکیا، سەردانی یەکەمیشی لە مانگی شوباتی ئەمساڵ بوو، هاوکات یەکەم سەردانیشی دەبێت بۆ ئیمارات .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: چانسێکمان هەیە بۆ گۆڕانکاری
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ڕۆژنامەیەکی ئێرانی هەڕەشەی کوشتن لە ترەمپ دەکات
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
ئیمانوێل ماکرۆن پەیامێک ئاراستەی پووتین دەکات
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئامادەکاری بۆ پڕۆسەی حەجی ئەمساڵ دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەم مانگە خانەنشینانی نوێ 12 مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرحەباکەی شەهرامەوە تا هەژەندەکەی هەژان
6 نیسان
باوکی مەسک: کوڕەکەم شەرمنە بۆ سیاسەت دەست نادات
5 نیسان
خاوەن پێداویستییەکی تایبەت کتێب خوێندنەوە دەکاتە چارەسەر
5 نیسان
کەشناسی لەبارەی بارانبارینەوە ئاگادارینامەیەک بڵاودەکاتەوە
5 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا هەناردەکردنی لیمۆی ڕاگرت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان بۆ سەرۆکی جەهەپە: ئیتر سنووری خۆت بزانە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گەیشتە واشنتن