لە ناوەندی کەرکووک هێرشکرایە سەر پۆلیس و قوربانی هەیە

شەیری بکە لە:
لە ناوەندی کەرکووک هێرشکرایە سەر پۆلیس و قوربانی هەیە

ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی کەرکووک- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز

 

لە ناوچەی قۆریه‌ی شاری که‌رکووک ڕووبەڕووبوونەوەیه‌کی چه‌کداری ڕوودەدات، پۆلیسێک دەکوژرێت و پۆلیسێکی دیکەش بریندار دەبێت، هەر سێ چەکدارەکە دەستگیرکراون و یەکێکیان بریندار بووە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئەمنی له پارێزگای کەرکووک بڵاوی کردەوه: بەیانیی ئەمڕۆ له هێرشێکی چەکداریدا له‌ سەنتەری شاره‌که‌، پۆلیسێک کوژراوه و یەکێکی دیکەش برینداربووه.


چیرۆکی سەرەکی: لە ناوچەی قۆریه‌ی شاری که‌رکووک ڕووبەڕووبوونەوەیه‌کی چه‌کداری له‌نێوان سێ سەرنشینی ماتۆڕێک و مه‌فره‌زه‌یه‌ک له‌ پۆلیسی فریاکەوتن ڕوویداوە، بەهۆیەوە پۆلیسێک گیانی لەدەستدا و پۆلیسێکی دیکەش برینداربوو.


زانیاریی زیاتر:  له‌ ڕووبەڕووبوونەوەکه‌دا یەکێک لە هێرشکارەکان بریندار بووە و دووانەکەی دیکەش دەستگیرکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ