سەرۆککۆماری عێراق: کار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بە‌غدا دەکەین

شەیری بکە لە:
سەرۆککۆماری عێراق: کار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بە‌غدا دەکەین

د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق

ئاڤا نیوز

 

سەرۆککۆماری عێراق جەخت دەکاتەوە کە کار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان حکومەتەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەن.

 

وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە 2-6-2024، بە ئامادەبوونی سەرۆککۆماری عێراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیران بارزانی، شەشەمین خولی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک بەڕێوە چوو.

 

لێدوانی فەرمی: لە میانی ڕێوڕەسمەکەدا د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق گوتارێکی پێشکەش کرد و لە بەشێکی گوتارەکەی ئاماژەی بە باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: لایەنێکی گرنگی ئەو کارانەی ئێستا ئەنجامی دەدەین لە سەرۆکایەتیی کۆماردا، باشترکردنی پەیوەندییە لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان".

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆکایەتیی کۆمار بەپەرۆشەوە کار دەکات بۆ ڕەخساندنی ڕێگەی تێگەیشتن و زاڵبوون بەسەر کێشەکاندا لەسەر بنەمای دەستوور و دادپەروەری.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ