ئێران فیلتەری سەر هەندێ لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا هەڵدەگرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 کانوونی یەکەم
پلاتفۆرمەکانی (واتس ئاپ - گۆگل پلەی)
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی باڵای سایبرسپەیسی ئێران بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی بڕیاری دا فیلتەری سەر هەندێ لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیای وەک "واتساپ و گووگل پلەی" هەڵگرێت.
لێدوانی فەرمی: مەحموود واعزی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکۆماری ئێران رایگەیاند: "هەنگاوی یەکەممان بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی حکوومەت بۆ نەهێشتنی فیلتەری سەر سۆشیاڵ میدیا گرتەبەر و لەمەوداو خەڵک دەتوانن بۆ کاروبای زانستی و بازرگانی و کاسبی بەکاریان بێنن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکوومەتی ئێران هەمیشە لە کاتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆیی، پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیای فیلتەر کردووە و هاووڵاتیانی ئەم وڵاتە بە ناچاری و تێچوونێکی زۆرەوە ڕوویان لە بەکارهێنانی فیلتەرشکێن بۆ کردنەوەی پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا کردووە.
ئەمەش بزانە: کۆماری ئیسلامیی ئیران بە هۆی سنووردارکردنی ئینتەرنێت رووبەڕووی ڕەخنەی وڵاتانی رۆژئاوا و نەتەوە یەکگرتووەکان و چالاکوانانی سڤیل و سیاسی لە ناوخۆ بووەتەوە.
باکگراوند: حکوومەتی ئێران لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی 2009، لە سەردەمی سەرۆکایەتیی ئەحمەدی نەژاد تۆڕەکانی سۆشیاڵ میدیا لە وانە فەیسبووک و ئێکس و یوتیوبی فیلتەر کرد و تا ئێستاش بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
مامۆستایانی گرێبەست سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئامادەکارییەکان بۆ لیستی مووچەی مانگی چوار بەردەوامە
- جیهان
- 46 خولەک لەمەوپێش
چین: ئەمریکا دەیەوێت هەژموونی خۆی بەسەر جیهاندا بسەپێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەم مانگە خانەنشینانی نوێ 12 مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرحەباکەی شەهرامەوە تا هەژەندەکەی هەژان
6 نیسان
باوکی مەسک: کوڕەکەم شەرمنە بۆ سیاسەت دەست نادات
5 نیسان
خاوەن پێداویستییەکی تایبەت کتێب خوێندنەوە دەکاتە چارەسەر
5 نیسان
کەشناسی لەبارەی بارانبارینەوە ئاگادارینامەیەک بڵاودەکاتەوە
5 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا هەناردەکردنی لیمۆی ڕاگرت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان بۆ سەرۆکی جەهەپە: ئیتر سنووری خۆت بزانە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو شەرع سەردانی تورکیا و ئیمارات دەکات