دوو پەرلەمانتار ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجەلان بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکەن

شەیری بکە لە:
دوو پەرلەمانتار ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی دەم پارتی لەگەڵ ئۆجەلان بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکەن

وێنەی شاندێکی پەرلەمانتارانی کورد کە لە ساڵی 2014 سەردانی ئۆجەڵانیان کردبوو

ئاڤا نیوز

 

دوای زیاتر لە 10 ساڵ، ئەمڕۆ شاندێکی دەم پارتی سەردانی زیندانی ئیمرالییان کرد و  لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆبوونەوە.

 

وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە زیندانی ئیمرالی دوای لێدوانی بەرپرسانی باڵای تورکیا دێت بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەیەکی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان.

 


لێدوانی فەرمی: عومەر فاروق گارگەرلیئۆغلو، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەنجامی کۆبوونەوەکە کاریگەری لەسەر دۆخی باکووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان دەبێت.


لەلایەکی دیکەوە: محەمەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤا میدیای وتووە: "لە کۆبوونەوەکەدا قسە لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەبردن و بڕیاردان لەسەر پرسی ئاشتەوایی کورد و تورک کراوە".


ئەو پەرلەمانتارەی دەم پارتی دەڵێت: دەتوانرێت باوەڕ بە پەکەکە بهێنرێت کە لەسەر بڕیاری ئۆجەلان چەک دابنێت، بەڵام لە بەرامبەر ئەوەدا کورد داوای مافی دەستووری و نەتەوەیی خۆی لە تورکیا دەکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ