دواکەوتنی بارانبارین زیانی زۆری بە گەنم گەیاندووە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز 

کەمی ڕێژەی بارانبارین زیانی زۆری بە گەنم گەیاندووە و بەشێک لەو زەوییانەی بە گەنم داچێنراون و پشت بە ئاوی باران دەبەستن، گەنم تێیدا گەشەی نەکردووە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمساڵ ڕێژەیەکی کەم باران باریووە ئەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بەرووبوومی گەنم دەبێت، چونکە بەشی زۆری ئەو زەوییانەی بە گەنم دادەچێنرین پشت بە ئاوی باران دەبەستێت.

لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: ئەمساڵ بەشێوەی سەرەکی پشت بە بەرووبوومی گەنمی ئەو زەوییانە دەبەسترێت کە سیستمی ئاودێری دەستکردیان بۆ دانراوە، بۆیە ئێمە هاوکاری جووتیاران دەکەین و دەرمان و پێداویستی تایبەت بە گەنمیان بۆ دابین دەکەین.

ئەوەی پێویستە بزانیت : ئەمساڵ تا ئێستا لە هەولێر 114.5 ملیمەتر باران باریوە لە کاتێکدا ساڵی رابردوو تا ئەم کاتە 468.7 ملیمەتر باران باریبوو.

ژمارەکان وادەلێن: لە سنوری پارێزگای هەولێر 935 هەزار و 70 دۆنم زەوی بە گەنم داچێنراوە لەو ژمارەیە تەنیا 318 هەزار و 354 دۆنمی بە ئاودێری دەستکرد پاراو کراوە، 616 هەزار و 715 دۆنمیشی دێمییە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: