
ژمارەیەک چەکداری حیزبوڵڵای عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق هەر جۆرە لێدوانێک بەناوی سەرکردەکانیانەوە لەبارەی چەک دانانیان ڕەتدەکاتەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەوەی بەناوی ئەوانەوە دانراوە درۆ و بوختانە و ئەوان قسەی وایان نەکردووە.
وێنە گەورەکە: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە 10 بەرپرس و سەرکردەی عێراقەوە بڵاویکردەوە، دوای هۆشدارییە بەردەوامەکانی ئەمریکا بۆ عێراق، ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکان ئامادەییان دەربڕیوە چەکەکانیان دابنێن تا خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوە و بەرکەوتن لەگەڵ ئیدارەی ترەمپ بەدوور بگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەو لێدوانانە ڕەتدەکاتەوە کە بەناوی "سەرکردەیەک لە کەتیبەکانی حیزبوڵڵا "لە ئاژانسی "ڕۆیتەرز" بڵاوکراوەتەوە لە بارەی چەک دانانی حیزبوڵڵا، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەم قسانە هیچ پەیوەندییەکیان بە پرەنسیپ و هەڵوێستەکانی ئێمەوە نییە.
لە لایەكی دیكەوه: حیزبووڵای عێراق دووپاتی دەکاتەوە کە هیچ لێدوانێک لەلایەن کەتیبەکانی حیزبوڵڵا بۆ میدیاکان نەدراوە، بەو پێیەی لێدوانەکان تەنیا لەلایەن محەمەد موحی، وتەبێژی فەرمی و جەعفەر حوسەینی، وتەبێژی سەربازییەوە سنووردارە. جگە لەوان هەر شتێک بەناوەی حیزبوڵڵاوە بڵاو بکرێتەوە بە درۆ و بوختان دادەنرێت.
داواکاری فەرمی: حیزبوڵڵای عێراق لە ڕاگەیێنراوەکەدا داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەکات لە بڵاوکراوەکانیاندا وردبین بن و هاوکات لە سەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە زانیاری وەربگرن.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: حیزبوڵڵا بە مافی خۆی دەزانێت ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەر ئەو دەزگا میدیاییانە بگرێتەبەر کە زانیاری ناڕاست بڵاودەکەنەوە کە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکانەوە پاڵپشتی نەکراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بە ئاشکرا و لەکۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ بەرپرسانی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی گرووپە چەکدارەکانیان کردووە و پێشنیازییان کردووە گرووپەکان ببن بە حیزبی سیاسیی و ئەندامەکانیان تێکەڵ بە دامەزراوە ئەمنییەکان بکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بەرز دەنرخێنێت
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق ژمارەیەک جادووگەر دەستگیردەکرێن
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: لەگەڵ ئێران دانوستانی ڕاستەۆخۆمان دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل لە غەززە ڕۆژنامەنووس و پزیشک دەکاتە ئامانج
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەم مانگە خانەنشینانی نوێ 12 مووچەکەیان بۆ خەرج دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مەرحەباکەی شەهرامەوە تا هەژەندەکەی هەژان
6 نیسان
باوکی مەسک: کوڕەکەم شەرمنە بۆ سیاسەت دەست نادات
5 نیسان
خاوەن پێداویستییەکی تایبەت کتێب خوێندنەوە دەکاتە چارەسەر
5 نیسان
کەشناسی لەبارەی بارانبارینەوە ئاگادارینامەیەک بڵاودەکاتەوە
5 نیسان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بەرز دەنرخێنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دواکەوتنی بارانبارین زیانی زۆری بە گەنم گەیاندووە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسپۆرتی سلێمانی ئاگاداری کوردانی تاراوگە دەکاتەوە