ئەمساڵ لە گەرمیان 715 ملیۆن دۆلار تەنیا بۆ وەبەرهێنان تەرخانکراوە

شەیری بکە لە:
ئەمساڵ لە گەرمیان 715 ملیۆن دۆلار تەنیا بۆ وەبەرهێنان تەرخانکراوە

جێبەجێکردنی پڕۆژەی وەبەرهێنان، گرافیک: ئاڤا

ئاڤا نیوز 

بەگوێرەی ئامارێکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، لە هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی وەبەرهێنان، ئیدارەی گەرمیان لە پێش ئیدارەکانی ترەوەیە بە تەرخانکردنی سەرمایەی 715 ملیۆن دۆلار.

 


وێنە گەورەکە: لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چوار ناوچەی هەرێمی کوردستان زۆرترین پڕۆژەی وەبەرهێنانیان تیایدا جێبەجێکراوە ئەوانیش: گەرمیان، ڕاپەڕین، سۆران، زاخۆ، لەگەڵ ئەوەدا کاریگەرییان لەسەر بوژانەوەی ناوچەکە و ڕەخساندنی دەرفەتی کارکردن هەبووە. 

 

لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کابینەی نۆیەم گرنگییەکی تەواوی بە ئیدارە سەربەخۆکان داوە، ئامانجە سەرەکیەکە بوژانەوەی کەرتی ئابووری و ڕەخساندنی هەلیکارە بۆ هاونیشتمانییانی ئەو ناوچەیە. 

 

بەرگەشت ئاکرەیی باسی لەوەشکردووە: 82 پرۆژەی وەبەرهێنان لە سنووری ئیدارە سەربەخۆکان مۆڵەتیان وەرگرتووە، سەرمایەکەیان زیاترە لە 985 ملیۆن دۆلار.

 

ژمارەکان وادەڵێن:  پرۆژەکانی وەبەرهێنان کە لە کابینەی نۆیەمدا مۆڵەتیان پێدراوە بەم شێوەیە: 

 

ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان: 30 پرۆژە، سەرمایەکەی زیاتر لە 715 ملیۆن دۆلارە.
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران: 9 پڕۆژە، سەرمایەکەی زیاتر لە 94  ملیۆن دۆلارە.
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ: 27  پڕۆژە، سەرمایەکەی زیاتر لە 136 ملیۆن دۆلارە.
ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین: 16  پڕۆژە، سەرمایەکەی زیاتر لە 40  ملیۆن دۆلارە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ