چیرۆکی چوون و هاتنی ئۆتۆمبێلەکانی تایبەت بە گواستنەوەی پارە
- کوردستان
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
ئاڤا زانیویەتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی ئەمڕۆ لە ڕێگەی نێوان هەولێر و بەغدا بینران، پارەیان بۆ مووچە نەهێناوە و تەنانەت بەتاڵ بوونە و هیچ بڕە پارەیەکیان تێدا نەبووە، بەڵکو هاتوون لە هەولێر پارە بۆ دوو پارێزگای دیکە ببەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەشت ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی پارە لە ڕێگەی نێوان بەغدا - هەولێر بینران، ئەمەش تا ڕادەیەک بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دڵخۆشکەر بوو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسەی جیاوازی لەسەر کرا و خەڵک ئومێدی ئەوەیان هەبوو پارەیان بۆ مووچە هێنابێت.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا بەدواداچوونی کرد، دەرکەوت ئەم ئۆتۆمبێلانە هیچ بڕە پارەیەکیان تێدا نەبووە، هاتنیان بۆ ئەوە بووە لە بانکی ناوەندیی عێراق - لقی هەولێر پارە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی عێراق بۆ هەردوو پارێزگای نەینەوا و کەرکووک بگوازنەوە.
باکگراوند: پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە حکومەتی عێراق کردبوو، جیاوازی لە نێوان مووچەخۆرانی عێراق و هەرێمی کوردستان نەکرێت و هەمووان بە یەک چاو سەیر بکرێن، دواتر دادگای فیدرالیش کردییە بڕیار لە زاخۆوە تاوەکو بەسرە نابێت جیاوازی لەنێوان مووچەخۆراندا بکرێت، بەڵام تائێستا ئەو جیاوزییە دەکرێت و بە بەرچاوی خەڵکی کوردستان پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەڕوات و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش تاوەکو ئێستا تەنیا مووچەی مانگی 10ـیان وەرگرتووە. لەکاتێکدا لە عێراق مووچەی مانگی 12 دابەش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی نوێ لە سەر کوشتنی هەنیە ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ دامەزراندنی پۆلیسی گەشتیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سلێمانی ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمساڵ لە گەرمیان 715 ملیۆن دۆلار تەنیا بۆ وەبەرهێنان تەرخانکراوە
28 کانوونی یەکەم
كەشتی پاركەر بە خێرایێكی زۆر لە خۆر نزیك دەبێتەوە
27 کانوونی یەکەم
ئێران فیلتەری سەر هەندێ لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا هەڵدەگرێت
25 کانوونی یەکەم
دیموكراسی له ههرێمی كوردستان.. نموونهیهک بۆ سووریای نوێ
25 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئومێد خۆشناو: ئەمساڵ ئاسانکاری زۆر لە بازگەکان بۆ هاتنی گەشتیاران دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ دامەزراندنی پۆلیسی گەشتیاری دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سلێمانی ئامادەکاری بۆ پێشوازی لە گەشتیاران دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پشووی سەری ساڵ جووڵەی بازرگانیی لە باشماخ ڕاناگرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان چاوی لە هاتنی 20 ملیۆن گەشتیارە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیار لەبارەی دۆسیەی کوشتنی نارین گورەن درا