سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نەشتەرگەریی پرۆستاتی بۆ دەکرێت

شەیری بکە لە:
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نەشتەرگەریی پرۆستاتی بۆ دەکرێت

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل


ئاڤا نیوز

 

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بنیامین نەتانیاهۆ ڕۆژی یەکشەممە، 2024-12-29 نەشتەرگەریی پرۆستاتی بۆ ئەنجامدەدرێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە دەچێتە نەخۆشخانە بۆ ئەوەی پرۆستاتەکەی بۆ لاببرێت.


-    لەو کاتەوەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلە بە هەوکردنەکەی زانیووە، دەرمانی دژە بەکتریای وەرگرتووە و هەوکردنەکەی نەماوە.


-    کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە، 2024-12-29 ئاسایی بەڕێوەدەچێت.

 

باکگراوەند: چوارشەممەی ڕابردوو، لە نەخۆشخانەی هەداسە لە قودس پشکنین بۆ بنیامین نەتانیاهۆ کرا، و لەوێ پزیشکەکان هەوکردنێکیان لە بۆری میزدا دۆزییەوە کە هۆکارەکەی گەورەبوونی پرۆستاتەکەیەتی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ