
دروستکردنی پۆند لە هەرێمی کوردستان-وێنە:krg
ئاڤا نیوز
بۆ ڕێگریکردن لە قەیرانی وشکەساڵی و کەمئاوی، لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا بڕیاری دروستکردنی 41 پۆند دراوە و تا ئێستا نیوەی دروست کراون.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان 21 بەنداو و زیاتر لە 120 پۆند بۆ گلدانەوەی ئاو هەن، حکومەتی هەرێمی کوردستان ستراتیژیەتی زیادکردنی ئەو ژمارەیەی بە مەبەستی ڕێگریکردن لە قەیرانی ئاو و ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی داڕشتووە و لە جێبەجێکردندایە.
ژمارەکان وادەڵێن: لەم کابینەیەدا بڕیاری دروستکردنی 41 پۆند بە بەهای نزیکەی 27 ملیار دینار لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دراوە و بە چەند قۆناغێک لە جێبەجێکردندان.
قۆناغی یەکەم: 23 پۆند
قۆناغی دووەم: 14 پۆند
قۆناغی سێیەم: چوار پۆند
بابەتی ستراتیژی: لە کۆی 41 پۆند 20 پۆند تەواو بوون، جگە لەوەی دەرخستەی 23 پۆندی دیکە ئامادە کراوە، دوای ڕەزامەندیش دەخرێنە بواری جێبەجێکردن.
بۆچی گرنگە: دروستکردنی پۆند و بەنداو، جگە لە پاراستنی سەرمایە، سێکتەرەکانی کشتوکاڵ، گەشتیاری، پاڵپشتیکردنی جووتیاران، ڕەخساندنی هەلی کار، زیادکردنی ئاوی ژێرزەوی و پاراستنی هاووڵاتییانە لە لافاو.
لە لایەکی دیکەوە: چوار بەنداو لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک لە قۆناغی دیزاینکردندان.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
هەفتەیەک ماتەمینی گشتی لە میانمار ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ماستەرپلانی گەشتیاریی سۆران؛ خەرەندی ڕواندز پڕئاو دەكاتەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ بەرزبوونەوەیەكی پێوانەیی تۆماردەكات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار