عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە

شەیری بکە لە:
زەوییەکانی عێراق بەرەو بەبیابانبوون دەچن - ئانادۆڵۆ

زەوییەکانی عێراق بەرەو بەبیابانبوون دەچن - ئانادۆڵۆ

ئاڤا نیوز

 

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە، کۆمەڵێک ڕێوشوێنیش گیراوەتەبەر بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەبارەی پرسی ئاوەوە.

 

لێدوانی فەرمی: عەون زیاب، وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق لە میانەی چوارەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ئاوی بەغدا گوتی: گەورەترین ئاڵنگاری بەردەم عێراق ئەوەیە کە زۆربەی سەرچاوە ئاوییەکانی لە دەرەوەی سنوورەکانەوە دێت، بۆیە کۆمەڵێک ڕێکاریان گرتووەتەبەر و بەردەوام دەبن لە پەیوەندی چڕوپڕ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بۆ ئەوەی چارەسەر بدۆزنەوە.

 

زانیاریی زیاتر: سنووردارکردنی سەرچاوەکانی ئاو ئاڵنگاری بۆ عێراق دروستدەکات، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە، بۆیە پێویستمان بە پاڵپشتیی نێودەوڵەتی هەیە بۆ پشتیوانیکردنمان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ