ئەمریکا پێشتر لەبارەی هێرشەكەی مۆسكۆ هۆشداری دابووە ڕووسیا

شەیری بکە لە:
ئەمریکا پێشتر لەبارەی هێرشەكەی مۆسكۆ هۆشداری دابووە ڕووسیا

بەردەم هۆڵی کۆنسێرتی کرۆکوس لە مۆسکۆ کە هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرا. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


ئەمریکا  پێشتر هۆشداریی دابووە ڕووسیا، کە ئەگەری ڕوودانی هێرشی تیرۆریستی لەو وڵاتە لە ئارادایە. بەرپرسانی ئەمریکا بە ڕووسیایان گوتبوو کە دەشێت هیرشێکی تیرۆریستی لە کۆبوونەوەیەکی قەرەباڵغی مۆسکۆ ڕوو بدات. 


لێدوانی فەرمی:  ئەدریێن واتسن، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا، ڕایگەیاند: سەرەتاکانی ئەم مانگە، حکومەتی ئەمریکا زانیاریی سەبارەت بە پلانی هێرشێکی تیرۆریستی لە مۆسکۆ هەبوو، کە دەشێت کۆبوونەوەیەکی فراوان، وەک کۆنسێرتێک، بکاتە ئامانج، واشنتۆن ئەم زانیارییانەی لەگەڵ دەستەڵاتەکانی ڕووسیا بەش کردبوو.


زانیاریی زیاتر: ئیدارەی بایدن پابەندی خۆی بەوەوە ڕاگەیاندووە کە هەر زانیارییەکی سەبارەت بە هەر هەڕەشەیەکی وەک ڕفاندن و کوشتن هەبێت لەگەڵ وڵاتان و کۆمەڵەکان هاوبەشی پێبکات. 


باکگراوند: لە هێرشێکدا بۆ سەر کۆنسێرتێک لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا کە داعش بەرپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆ گرت، لانیکەم 62 کەس کوژران و زیاتر لە 100 کەسی دیکەش بریندار بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان