بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا

شەیری بکە لە:
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا

"دایکی جاسم" دانیشتووی شارۆچكەی دوجەیلی سەر بە پارێزگای سەڵاحەددین، ئێستا تەمەنی 119 ساڵە لەگەڵ بژمێرەکانی پرۆسەی سەرژمێری وێنەی گرتووە

ئاڤا نیوز

 

هاووڵاتییەکی دانیشتووی شارۆچكەی دوجەیل، وەك بەتەمەنترین كەس خۆی لە پرۆسەی سەرژمێری تۆماركرد، پێشتریش بەشداری سەرجەم ئەو سەرژمێریانەی كردووە كە لە عێراق كراون.

 

وێنە گەورەكە: "دایکی جاسم" هاووڵاتیەكی عێراقی دانیشتووی شارۆچكەی دوجەیلی سەر بە پارێزگای سەڵاحەددینە، ئێستا تەمەنی 119 ساڵە و ئەمشەو لە قۆناغی دووەمی سەرژمێری گشتیی دانیشتووان  وەك بەتەمەنترین هاووڵاتیی عێراقی خۆی تۆماركرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان كە زانیارییان لە تیمی كارمەندانی ئامار لە قەزای دوجەیل وەرگرتووە، "دایكی جاسم" سەرەڕای هەڵكشانی تەمەنی، هێشتا پڕ وزەیە و ئەمشەو زانیاریە كەسییەكانی پێشكەش بە بژمێرەكان داوە.

 

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی بەڵگەنامەكانی، "دایكی جاسم" لەدایكبووی ساڵی 1905 ـە و لەكاتی بەڕێوەچوونی یەكەم پرۆسەی سەرژمێریی دانیشتووانی عێراق كە لەساڵی 1920 كراوە، ئەوكات تەمەنی 15 ساڵان بووە، بەو پێیەش بێت بەشداری نۆ پرۆسەی سەرژمێری كردووە كە بەدرێژایی مێژوو لە عێراق كراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ