لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بەغدا دەنێردرێت

  • بزنس
  • 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بەغدا دەنێردرێت

گرافیک، ڕامتین هەمەوەند

ئاڤا نیوز

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی 11 بۆ بەغدا دەنێرێت.

زانیاریی تایبەت: وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان هەفتەیەکە دەستی بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی 11 کردووە، ئاڤا زانیویەتی هەفتەی داهاتوو لیستەکە بۆ بەغدا دەنێرێت، بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی ژمێرکاریی وەزارەتی دارایی عێراق دەست بکات بە وردبینیکردن لێی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق واژۆیان لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان و خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12 کردووە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10 خەرج بکرێت. 

 

لەلایەکی دیکەوە:  سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بڕیارە ڕۆژی سێشەممە یان چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە 26 و 27ی مانگ، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 700 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 10 خەرج بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: