وێنهی رۆژ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
ئاڤا نیوز
چیرۆکی سەرەکی: مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی کەوتووەتە ناوچەی باب شەیخ لە گەڕەکی کیفاحی بەشی ڕەسافەی بەغدا، ساڵانە هەزاران گەشتیار سەردانی دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شێخ عەبدولقادری گەیلانی لەناو کورد بە حەزرەتی غەوز ناسراوە و دامەزرێنەری تەریقەتی قادرییە، بەردەوامیش دەروێش و موریدانی تەریقەتەکە لە وڵاتانی ئیسلامییەوە سەردانی مەزارگەکەی دەکەن. لە باشووری کوردستانیش خەڵک سەردانی دەکەن، تەنانەت لە بەغداش بووەتە ناوەندێک بۆ کۆکردنەوەی کوردانی پایتەختی عێراق.
باکگراوند: شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە ساڵی 1077ی زایینی لە بنەماڵەیەکی ئایینپەروەر لەدایکبووە و ڕەچەڵەکی بۆ ئیمامی عەلی دەگەڕێتەوە، لە بەغدا ژیاوە و دەیان ساڵ قوتابخانەی هەبووە، لە تەمەنی 90 ساڵیدا لە ساڵی 1165ی زاینی کۆچی دوایی کردووە و هەر لە قوتابخانەکەی نێژراوە.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
21 تشرینی دووەم