ئەحمەد داود ئۆغلوو؛ بۆ  بەشداریکردن لە پرسێکی گرنگ گەیشتە هەولێر

شەیری بکە لە:
ئەحمەد داود ئۆغلوو؛ بۆ  بەشداریکردن لە پرسێکی گرنگ گەیشتە هەولێر

ئاڤا نیوز

 

ئەحمەد داود ئۆغلوو، سەرۆکی پارتی ئایندە و سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی پێشووتری تورکیا بۆ  بەشداریکردن لە کۆربەندی "مێپس 2024" گەیشتە هەولێر.

 

وێنە گەورەکە: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-11-2024 بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی "مێپس 2024" ئەحمەد داوود ئۆغلوو، سەرۆکی پارتی ئایندە و شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبوو لە ژمارەیەک پەرلەمانتاری تورکیا، لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتنە هەرێمی کوردستان و لەلایەن بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازییان لێكرا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە داوود ئۆغلوو و شاندی یاوەری بەشداربن لە پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست "مێپس 2024" کە لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت.

 

ئەمەش بزانە: سبەی هەینی 22-11-2024 پێنجەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست "مێپس 2024" لە زانکۆی ئەمەریکی – کوردستان لە شاری دهۆک دەستپێدەکات و تاکو ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت، نزیکەی 124 کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمیست لە 40 وڵاتی جیاواز، بەشدار دەبن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ