شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن

شەیری بکە لە:
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن

منداڵێکی تازە لەدایکبوو. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

بەگوێرەی ئامارێکی نەخۆشخانە حکومییەکانی منداڵبوون لە هەولێر و دهۆک، لەدوای کاتژمێر 12ـی شەوەوە 27 منداڵ لەدایکبوون و بەپێی یاسا لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن.

 

وێنە گەورەکە: بەگوێرەی یاسای سەرژمێری ئەو منداڵانەی پێش 12ـی شەو لە دایکبوو بێت، لە سەرژمێری تۆمار دەكرێت و دوای ئەوە تۆمار ناكرێت، ئەوانەشی پێش 12ـی شەو دەمرن دەكوژێنرێنەوە، بەڵام دوای ئەو كاتە مردبێت ناكوژێنرێتەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ئامارێک ئاڤا کە لە نەخۆشخانەکانی منداڵبوون لە هەولێر و دهۆک کۆکراونەتەوە، لە دوای 12ـی شەو، 27 منداڵ  لە نەخۆشخانەکانی منداڵبوون و ئافرەتانی هەولێر  و دهۆک لەدایکبوون،  17 منداڵ لە هەولێر و 10 منداڵ لە دهۆک، لەو 27 منداڵەش 15ـیان کوڕ و 12ـیان کچن.

 

لەلایەکی دیکەوە: سامان شێخ لەتیف، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند: ئامارەکانی ئێمە 24 کاتژمێرییە و هی 12 کاتژمێری ڕابردوومان بەدەست نەگەیشتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ