ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش ڤیتۆی دژی هەوڵێکی ئاگربەست لە غەززە بەکارهێنا

شەیری بکە لە:
ئەمریکا لە ئەنجوومەنی ئاسایش ڤیتۆی دژی هەوڵێکی ئاگربەست لە غەززە بەکارهێنا

ساتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش کە تیایدا ئەمریکا ڤیتۆی دژی بڕیاری ئاگربەستی غەززە بەکارهێنا

ئاڤا نیوز

 

ئەمریکا ڤیتۆی لە دژی ڕەشنووسێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە بەکارهێنا، بەمەش جارێکی دیکە پشتیووانی لە مەرجەکانی ئیسرائیل بۆ ئاگربەستی غەززە کرد.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕەشنوسی بڕیارنامەکە کە لەلایەن 14 وڵاتەوە پاڵپشتی کرا و لەلایەن ئەمریکاوە دژایەتی کرا، ڕەشنووسەکە داوای "ئاگربەستێکی دەستبەجێ و بێ مەرجی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە کەرتی غەززە دەکرد، بەبێ ئەوەی مەرجی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکانی تێدا بێت."

 

لێدوانی فەرمی: ڕۆبەرت وود، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: "ئێمە بە درێژایی دانووستانەکان ڕوونمان کردەوە کە ناتوانین پشتیوانی ئاگربەستێکی بێ مەرج بکەین کە نەیتوانێت بارمتەکان ئازاد بکات."

 

باکگراوند: ماوەی زیاتر لە ساڵێکە شەڕی غەززە و بەردەوامە، سەرەڕای هەوڵی وڵاتان نەتوانراوە ئاگربەست بکرێت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هەریەک لە حەماس و ئیسرائیل لە مەرجەکانی خۆیان خۆش نابن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ