کۆچبەران لە مەکسیکەوە بەڕێکەوتن بۆ ئەوەی پێش دەستبەکاربوونی ترەمپ بگەنە ئەمریکا

شەیری بکە لە:
ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی لە ئەمریکا

ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی لە ئەمریکا

ئاڤا نیوز 

 

نزیکەی هەزار و 500 کۆچبەر لە شاری تاپاچوولا لە باشووری مەکسیک لە نزیک گواتیمالا بە پێ ڕۆیشتن و هەوڵیان دەدا بەر لە دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا بگەنە سنووری ئەمریکا.

 

وێنە گەورەکە: ئەم هەنگاوەی کۆچبەران بەهۆی هەڕەشەکانی ترەمپە بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران  کە بەڵێنی داوە دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا ژمارەیەکی زۆر لە کۆچبەران لە مانگی داهاتوو دیپۆرت بکاتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: یامیل ئێنریکێزی، کۆچبەرێکی کۆلۆمبیە بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، بیرۆکەکەم ئەوەیە کە پێش دەستبەکاربوونی ترەمپ بگەمە ئەمریکا و چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسی کۆچبەران وەربگرم، بەڵام ئەگەر پێش دەستبەکاربوونی ئەو کاتە بەدەست نەهێنم، ئەوا بابەتەکە بۆ خودا جێ دەهێڵم.

 

ژمارەکان وا دەڵێن: نزیکەی 11 ملیۆن کەس لە ئەمریکا بە شێوەیەکی نایاسایی دەژین، هەموویان ترسیان لێ نیشتووە،  چونکە ترەمپ ئەوان تۆمەتبار دەکات بە کوشتنی ئەمریکییەکان و هەڕەشەی دیپۆرتکردنەوەیان دەکات.

 

لەلایەکی دیکەوە: کلاودیا شینباوم، سەرۆکی مەکسیک ڕایگەیاند: حکومەتەکەی ڕاپۆرتێک ئامادە دەکات کە تیشک دەخاتە سەر بەشداریی کرێکارانی وڵاتەکەی لە ئابووریی ئەمریکادا، پێشکەشی دۆناڵد ترەمپی دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ