ڕووسیا کێشە بۆ فڕۆکەی وەزیری بەرگریی بەریتانیا درووستدەکات

شەیری بکە لە:
ڕووسیا کێشە بۆ فڕۆکەی وەزیری بەرگریی بەریتانیا درووستدەکات

وەزیری بەرگریی بەریتانیا- وێنە: AP

ئاڤا نیوز


 ڕووسیا بۆ ماوەی 30 خولەک کێشە بۆ سیستەمی (GPS) ی فڕۆکەی وەزیری بەرگریی بەریتانیا درووستدەکات.


لێدوانی فەرمی: مۆسکۆ فڕۆکەکەی گرانت شاپس، وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە نزیک لینینگراند لە ڕووسیا پەکخستووە، ئەوەش بوەتەهۆی ئەوەی ئینتەرنێت بپچڕێت و فڕۆکەوانەکان ناچاربوون سیستەمی گەشتیاری بەکاربهێنن. سەرچاوەیەک لە حکومەتی بەریتانیا ئەمەی بە میدیا جیهانیەکان ڕاگەیاندووە.


زانیاریی زیاتر: فڕۆکەکە سەر بە هێزی ئاسمانی شاهانەی بەریتانیایە، کە فڕۆکەیەکی جۆری Dassault Falcon 900LX یە و ناوی Envoy ە.


باکگراوند: وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە باکووری پۆڵەندا گەڕاوەتەوە و بەشداری بەشێک لە مانۆڕەکانی ناتۆی کردووە، کە تێیدا نزیکەی 90 هەزار سەربازی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەکە بەشداربوون تێیدا.


هۆکارە زانراوەکان: لە میانەی گەشتەکەیدا بۆ پۆڵەندا، وەزیری بەرگریی بەریتانیا ڕەخنەی لە لێدوانەکانی ڤلادیمیر پووتین سەرۆکی ڕووسیا سەبارەت بە ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ شەڕی ئەتۆمی گرتووە و وتارەکەی پووتینی بە "نابەرپرسیارانە" وەسف کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان