لە سنووری سلێمانی 22 کەسی بیانی دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
لە سنووری سلێمانی 22 کەسی بیانی دەستگیر دەکرێن

پاسەوانێکی سنووری لەکاتی ئەرکدا

ئاڤا نیوز

 

فەرماندەیی هێزەکانی پاسەوانی سنوور ژمارەیەک هاووڵاتیی بیانی خەڵکی وڵاتانی ئاسیا لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیر دەکەن.

چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک هاووڵاتی بیانی کە خەڵكی وڵاتانی ئاسیان و ھەوڵیان دابوو بە شێوەیەکی نایاسایی سنوورە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانی ببەزێنن و بەرەو ناوچەکانی دیکەی عێراق بڕۆن لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنوورە دەستگیر دەکرێن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی هێزەكانی سنوور ڕایگەیاند: لیوای سێی سنووری ناوچەی یەک، 22 هاووڵاتی بیانییان لەهەردوو ڕەگەزی نێر و مێ لەسنووری پاریزگای سلێمانی دەستگیر كرد، کە هەوڵی بەزاندنی سنووریان دابوو بە شێوەیەکی نایاسایی.

-  دەستگیرکراوەکان خەڵكی وڵاتانی ئاسیان و ھەوڵیان دابوو بە شێوەیەکی نایاسایی لە سنوورە ئیدارییەکانی پارێزگای سلێمانییەوە سنوور ببەزێنن و بگەنە ناوچەکانی دیکەی عێراق.

ئەمەش بزانە: ڕۆژی هەینی 2025-04-18، فەرماندەیی پۆلیس دیاله 20 کەسی بیانییان دەستگیرکرد، کە بە قاچاغ لە ڕێگەی سنووری پارێزگای دیالەوە هاتبوونە نێو خاکی عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: