حیزبەکەی سوودانی جەخت لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
حیزبەکەی سوودانی جەخت لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دەکاتەوە

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمینداری گشتی ڕەوتی فوڕاتەین

ئاڤا نیوز

ڕەوتی فوڕاتەین کە سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرۆکایەتیی دەکات، دووەم کۆنگرەی گشتیی خۆی ئەنجامدا و پێداگری لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: ڕەوتی فوڕاتەین محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمینداری گشتییەتی، ئەمڕۆ هەینی، دووەمین کۆنفرانسی گشتی خۆی لە ژێر دروشمی "ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان" ئەنجامدا و جارێکی دیکە سوودانی بە ئەمینداری گشتیی هەڵبژێردرایەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕەوتی فوڕاتەین لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادە دەستوورییەکەیدا دووپات دەکەینەوە، له چوارچێوەی کەشێکی دادپەروەر و پاک کە ئازادیی کێبڕکێ و دەرفەتی یەکسان بۆ هەموو هێزە سیاسییەکان و بەربژێرەکان دەستەبەر بکات.

زانیاریی زیاتر: بڕیارە لە 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، دەرگای تۆمارکردنی هاوپەیمانی و حیزب و کاندیدی سەربەخۆ بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن تاوەکو 4ـی مانگی داهاتوو کراوە دەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە 25ـی ئادار، ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری لە هەزار و 79 ناوەندی تۆمارکردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەستپێکرد کە بۆ ماوەی مانگێک بوو، واتە تاوەکو 24ـی نیسان، دواتر بۆ مانگێکی دیکە درێژکرایەوە.

ئەمەش بزانە: ڕەوتی فوڕاتەین لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021ـدابەشداریی کرد و یەک کورسیی بەدەستهێنا، دوای کشانەوەی ڕەوتی نیشتیمانیی شیعە (ڕەوتی سەدر) لە ساڵی 2022 دوو کورسیی بەرکەوت و کۆی ئەندامانی ڕەوتەکە لە پەرلەمان بوو بە سێ ئەندام.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ