کۆمیسیۆن کارکردن بە زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار کارتی دەنگدان ڕادەگرێت

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن کارکردن بە زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار کارتی دەنگدان ڕادەگرێت

لۆگۆی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان

ئاڤا نیوز

 

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، بۆ هەڵبژاردنەکەی مانگی 11ی ئەمساڵ کارکردن بە زیاتر لە ملیۆنێک و 209 هەزار کارتی دەنگدان ڕاگیراوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی خاوەنەکانیان لە ژیاندا نەماون، کارتەکان کاتیی بوون، گۆڕانکارییان تێداکراوە یان لە ڕۆژی دەنگداندا کاریان نەکردووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، بەگوێرەی کۆمیسیۆنیش زیاتر لە 29 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان لەم هەڵبژاردنەدا هەیە.
 
لێدوانی فەرمی: دادوەر عامر حوسێنی، سەرۆکى بەڕێوەبردنى هەڵبژاردن لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، شەش مانگ لەمەوبەر داوایان لە وەزارەتی تەندروستیی کردووە ناوی مردوانیان بۆ ڕوانە بکات تا ناویان لە لیستی دەنگدەراندا بسڕنەوە، بەشێوەی خولیش ئەوان تۆماری دەنگدەران لەناوی مردوان پاک دەکەنەوە تا هیچ گومانێک لەسەر پاک و بێگەردی لیستی دەنگدەران دروستەنەبێت.

ژمارەکان وادەڵێن: زیاتر لە 75 هەزار کارتی دەنگدانی کارتی، زیاتر لە 23 هەزار کارتی دەنگدان کە ڕۆژی دەنگدان نەخوێنراونەتەوە، ملیۆنێک و 98 هەزار کارتیش کە بەهۆی گۆڕانکاریی یان ڕاستکردنەوە سەرلەنوێ دروستکراونەتەوە، لەگەڵ 11 هەزار و 304 کارت کە خاوەنەکانیان لە ژیاندا نەماون کارکردن پێیان ڕاگیراوە، بەکۆی گشتیش کارکردن بە ملیۆنێک و 209 هەزار و 349 کارت ڕاگیراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ