دەستپاکی عێراق ناوی مردوو لە پاراستنی کۆمەڵایەتیی ئەنبار ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
دەستپاکی عێراق ناوی مردوو لە پاراستنی کۆمەڵایەتیی ئەنبار ئاشکرا دەکات

باڵەخانەی دەستەی دەستپاکی عێراق

ئاڤا نیوز

لە فەرمانگەی پاراستنی کۆمەڵایەتیی پارێزگای ئەنبار، 46 کەیسی وەهمی کە نزیکەی 210  ملیۆن دیناریان بۆ خەرج کراوە ئاشکرا دەبێت.

وێنە گەورەکە: سیستمی پاراستنی کۆمەڵایەتی, بریتییە لە تەرخانکردنی مووچەی مانگانە بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بۆ بەشێک لەو هاووڵاتییانەی نەخۆشی دریژخایەنیان هەیە یان خاوەن پێداویستیی تایبەتن و ئەو خێزانانەش دەگرێتەوە کە لەژێر هێڵی هەژاری دەژین.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی دەستپاکیی عێراق ڕایگەیاند: بەپێی سەردانیکردنی تیمەکانی دەستەکە بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە ساڵی 2023دا دوو هەزار و 167 سەرپێچیکردن لە بابەتی پاراستنی کۆمەڵایەتی کراوە لە بەغدا.

- تیمێکمان سەردانی فەرمانگەی پاراستنی کۆمەڵایەتی ئەنباریان کردووە و 46 دۆسێیەی سەرپێچیکردن لە بابەتی پاراستنی کۆمەڵایەتی ئاشکراکردووە کە هەر هەمووی ناوی وەهمی و مردوو و بیسەروشوێنی تێدایە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕاپۆرتی تیمەکەی دەستەی دەستپاکی عێراق تاوەکو ئێستا 210 ملیۆن دینار بۆ ئەو 46 کەیسە خەرجکراوە وەک مووچەی مانگانە.

ئەمەش بزانە:  بەپێی دەستەی پاراستنی کۆمەڵایەتیی عێراق، نزیکەی هەشت ملیۆن هاووڵاتی چاودێریی کۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە و مانگانە زیاتر لە 480 ملیار دینار بۆ دابینکردنی مووچەی پاراستنی کۆمەڵایەتی خەرج دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: