کۆشکی سپی: گەشبینین بە ڕێککەوتن لەگەڵ چین

شەیری بکە لە:
کۆشکی سپی: گەشبینین بە ڕێککەوتن لەگەڵ چین

کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

لە کاتێکدا دوو گەورەترین وڵاتی ئابووریی جیهان لەسەر بڕی باج ناکۆکن، کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەشبینە سەبارەت بە ئەنجامدانی ڕێککەوتنێکی بازرگانی لەگەڵ چین.

وێنە گەورەکە: سەرباری ئەوەی ترەمپ بە ڕێژەی 10% باجی زیادەی لەسەر بەرهەمە چینییەکان وەک خۆی هێشتەوە, ئەو وڵاتەش لەبەرامبەردا بە ڕێژەی 124% باجی بەرامبەری بەسەر ئەمریکادا سەپاند و پێی وایە سیاسەتی باجەکانی ئەمریکا پێچەوانەی ویستی هەموو جیهانە.

لێدوانی فەرمی: کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ترەمپ زۆر بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە ئامادەیە بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ چین، و گەشبینە بەوەی ئەو ڕێککەوتنەکە ئەنجام دەدەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمریکا بەڕێژەی 145% باجی بەسەر بەرهەمی چین بۆ وڵاتەکەی سەپاندووە و چینیش ڕێژەی باجی لەسەر بەرهەمی ئەمریکا لە 84% گەیاندووەتە 125%. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: