ئەمریکا پێنج کۆمپانیا لە ئێران دەخاتە لیستی سزاکانیەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا پێنج کۆمپانیا لە ئێران دەخاتە لیستی سزاکانیەوە

کۆمپانیای تەکنیکی و ئەندازیاری ئاتبین تێستا

ئاڤا نیوز

نووسینگەی کۆنتڕۆڵکردنی سەرمایە بیانییەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا پێنج کۆمپانیا و بەڕیوەبەرێکی تەکنیکی ئێرانی خستە لیستی سزاکانیەوە

وێنە گەورەکە: ئۆفیسی کۆنتڕۆڵکردنی سامانە بیانییەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزای بەسەر پێنج کۆمپانیا و کەسێکدا سەپاند بەهۆی پاڵپشتیکردنی قەوارە سەرەکییەکانی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی پرۆگرامی ئەتۆمی لە ئێران، لەوانە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی و کۆمپانیای تەکنەلۆژیای سانتریفیوژ ئێران" تسا".

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە 9ـی نیسان ڕایگەیاند کە پێنج قەوارە و کەسێکی لە ئێران بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە چالاکییە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی خستووەتە لیستی سزاکانیەوە. ئامانج لە سزاکان ڕێگریکردنە لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، پێنج کۆمپانیا خراونەتە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە و هەروەها کەسایەتی مەجید موسەڵەت، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تەکنیکی و ئەندازیاری ئاتبین تێستا کە یەکێکە لەو پێنج قەوارەیە خرایە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ