فیلمی بەڕازیلییە شینەکە نمایشدەکرێت

شەیری بکە لە:
فیلمی بەڕازیلییە شینەکە نمایشدەکرێت

پۆستەری فیلمی بەڕازیلییە شینەکە

ئاڤا نیوز

فیلمی سینەمایی بەڕازیلییە شینەکە لە هەولێر و سلێمانی دەست بە نمایشکردنی دەکرێت و ماوەی دوو مانگ لە نمایشکردن بەردەوام دەبێت.

چیرۆکی سەرەکی: فیلمی سینەمایی بەرازیلییە شینەکە لە دەرهێنانی محەممەد شێروانی، نووسینی داروین وەیس، بەرهەمی کۆمپانیای ئارت سیتی و سینە کوردە، فیلمەکە باس لە چیرۆکێ ڕاستەقینەی پێشتری شاری هەولێر دەکات.

لێدوانی فەرمی: محەممەد شێروانی، دەرهێنەری فیلمەکە بە ئاڤا میدیای گوت: ئەمڕۆ یەکەم بینینی فیلمەکە دەست پێدەکات و ماوەی دوو مانگ لە رۆیاڵ سینەما لە هەولێر و سینەما سالم لە سلێمانی بەردەوام دەبێت لە نمایشکردن.

لە لایەکی دیکەوە: داروین وەیس، پرۆدیوسەری فیلمەکە گوتی: ئەم فیلمە لە یەکەم نمایشیدا پێشوازی زۆرباشی لێکرا لەبەر ئەوەی فیلمەکە لە ئاستێکی باش بەرهەمهێنراوە و چیرۆکی فیلمەکەش زۆر سەرنج ڕاکێشە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: