وەزیری پێشمەرگە لەڕۆژانی جەژن سەنگەرەكانی بەرگری بەسەردەكاتەوە

شەیری بکە لە:
وەزیری پێشمەرگە لەڕۆژانی جەژن سەنگەرەكانی بەرگری بەسەردەكاتەوە

وەزیری پێشمەرگە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری پێشمەرگە لە کاتی بەسەرکردنەوەی سەنگەرێکی پێشمەرگە

ئاڤا نیوز

وەزیری پێشمەرگە لە ڕۆژانی جەژندا سەردانی سەنگەرەكانی بەرگری دەكات و وێڕای گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی جەژن، ستایشی ڕۆڵی پێشمەرگەكان دەكات لەپاراستنی خاك و خەڵكی كوردستان.

چیرۆكی سەرەكی: شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری کاروباری پێشمەرگە، بە یاوەری عیسا عوزێر، سەرۆکی ئەرکان، بەمەبەستی پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان، سەردانی سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لە سنووری ئەرک و بەرپرسیارییەتیی لیوای یەکی پیادە کرد و لەلایەن فەرماندەی لیوا و ئەفسەران و پلەداران و پێشمەرگە قارەمانەکان پێشوازییان لێ کرا.

باسی چی كرا: لەو سەردانەدا باس لە کاروچالاکییەکانی لیوای یەک و هەوڵەکان بۆ بەرەوپێشبردن و بەرزکردنەوەی توانا سەربازییەکانی هێزی پێشمەرگە كرا، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی دۆزینەوەی میکانیزمی چارەسەر و کۆتاییهێنان بە کێشەکان کرا.

لێدوانی فەرمی: وەزیری پێشمەرگە وێڕای بەرزنرخاندنی ڕۆڵی باڵای ئەفسەران و پێشمەرگەكان بەتایبەت لە ڕووبەرووبوونەوەی داعش و پارێزگاریكردن لە خاكی كوردستان و قوربانیدان بۆ نیشتمان، ڕایگەیاند، خۆشحاڵبووین، لە نزیکەوە لەگەڵ ئەفسەران و پێشمەرگە قارەمانەکان بووین و گوێبیستی داواکارییەکانیان بووین.

زانیاریی زیاتر: هەریەك لە وەزیری پێشمەرگە و سەرۆکی ئەرکان و تیمی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، پاڵپشتی و پشتیوانیی خۆیان بۆ لیوای یەک دووپات كردەوە کە مەبەست لێی بەرەوپێشچوون و بەهێزتربوونی زیاتری هێزەكانە لەو سنوورەدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: