لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەورەترین ئاهەنگی نەورۆز ڕێکخرا

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەورەترین ئاهەنگی نەورۆز لە ورمێ و بۆکان ڕێکخرا. چالاکوانان مەزندەی دەکەن کە زیاتر لە 100 هەزار کەس بەشدارییان لە ئاهەنگەکەی بۆکاندا کردبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاهەنگەکەی بۆکان لە کێوەڕەش و ئاهەنگەکەی ورمێش لە نەورۆزگا بەڕێوەچوو.

ئەمەش بزانە: ئەم ئاهەنگە لەلایەن چەند گەنجێک ڕێکخرابوو و لە هەموو ئێرانیش دەنگیدایەوە و ببوو بە سەردێری هەواڵی میدیاکانی ئەو وڵاتە. فارسەکان بە سەرسوڕمانەوە لە کۆمێنتەکانیان نووسیبوویان "تەماشای پاراستنی کەلتوور و ئەخلاقی کوردستانییان بکەن"!.

زانیاریی زیاتر: ئەو چالاکوانانەی کە ئاهەنگەکانیان ڕێکخستبوو، بە تایبەت ئاهەنگەکەی بۆکان، خۆیان مەزندە ئەوەیان کردووە کە تەنیا ئاهەنگەکەی بۆکان  زیاتر لە 100 هەزار کەس تێیدا ئامادەبوو بن.

لەلایەکی دیکەوە:
لە دوێنێوە  تاوەکو ئەمڕۆ لە گوندەکانی قەرەگۆل، باڵەخچی، بێوران، بادیناوێ، دۆڵەگەرم، ڕەحیمخان، قەڵاكۆن، سوننەتە، لەگزی و قەڵاواری سەرپێڵ زەهاویش ئاگری نەورۆز نەکوژاوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ