ئاڤا پشووەکانی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزان بڵاودەكاتەوە

شەیری بکە لە:
ئاڤا پشووەکانی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزان بڵاودەكاتەوە

گرافیک، بڕوا ئیبراهیم

ئاڤا نیوز


ئاڤا وەک یەکەم میدیا پشووی جەژنەكانی نەورۆز و ڕەمەزان بڵاودەکاتەوە، بە هەردوو پشووەکەوە فەرمانبەران هەشت بۆ نۆ ڕۆژ لە ماڵەوە بن.


چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ جەژنەکانی نەورۆز و ڕەمەزان لەیەکەوە نزیکن، لە ماوەی سێ هەفتەی داهاتوودا هەشت بۆ نۆ ڕۆژ لە دامودەزگاکای حکومەت پشوو دەبێت و پشووی نەورۆزیش لە کۆتایی ئەم هەفتەیە دەستپێدەکات.

 

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وادە و وردەکاریی هەردوو پشووەکەی بۆ ئاڤا نیوز خستەڕوو:

جەژنی نەورۆز: بەپێی خشتەی بۆنە و ڕۆژە پشووەكانی هەرێمی كوردستان، ڕۆژانی 20، 21، 22-3-2025، بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز پشووی فەرمییە كە دەكاتە ڕۆژەكانی پێنجشەممە و هەینی و شەممە، ڕۆژی 23ی مانگ کە دەکاتە ڕۆژی یەکشەممە دەوام دەستپێدەکاتەوە.

 

جەژنی ڕەمەزان: لەبارەی پشووی جەژنی ڕەمەزان ئەگەر مانگ لە 29ـی ڕەمەزان بینرا، 30 و 31ـی مانگی 3 و 1ی مانگی چوار دەبێتە پشووی جەژنی ڕەمەزان کە یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە دەکات.


بەڵام ئەگەر مانگ لە 30ی ڕەمەزان بینرا، 31ی مانگی 3 و 1 و 2ی مانگی چوار دەبێتە پشوو کە دووشەممە و سێشەممە و چوارشەممە دەکات و بەهۆی ئەوەی پێنجشەممە دەکەوێتە نێوان دوو پشووەوە، ئەگەری هەیە ئەو ڕۆژەش بکرێتە پشوو و بە هەینی و شەممەوە دەکاتە شەش ڕۆژ.

 

ئەمەش بزانە: ڕۆژی 6-4-2025، دەوام لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاسایی دەبێتەوە تا ڕۆژی 9-4-2025،  كە بەبۆنەی 22ـەمین ساڵیادی پرۆسەی ئازادكردنی عێراق پشووی فەرمییە؛ واتە لە هەرێمی کوردستان دەبێتە پشوو، بەڵام حکومەتی عێراق ئەو پشووەی هەڵوەشاندووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ