دیمەنی گۆشەیەکی ناو ناوەندی فەرهەنگی ئەرشیڤی دیبەگە
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لەلایەن کەسانی نەناسراو ئاگر لە ناوەندی فەرهەنگی ئەرشیڤی دیبەگە بەردرا و بەشێک لە ناوەندەکە سووتاوە.
لێدوانی فەرمی: عدنان حاجی کاکە، خاوەنی ناوەندەکە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: نزیکەی 12 ساڵە ئەم شوێنەمان لەسەر زەوی خۆمان دروستکردووە، بە خۆبەشی سەرپەرشتی دەکەم، مۆڵەتی فەرمیشمان هەیە.
- ئەم ناوەندە فەرهەنگییە جگە لە كۆكردنەوەی ژمارەیەك لە كەلوپەلی كلتووری، لە هەمان كاتدا ئەرشیڤی پەروەردە و خوێندنی سەرەتای سییەكانی كۆكردووەتەوە، هاوت کتێبخانە و گەلەرییشی تێدایە و خەڵکێکی زۆر سەردانی دەکات.
- بەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی پەنجەرەوە هاتوونەتە ژوورەوە و ئاگر لە ناوەندەکە بەردراوە، ژوورێک سووتاوە و زیانی بە هەموو ناوەندەکە گەیاندووە.
- بەهۆی ئەوەی ئەرکێکی قورس کەوتۆتە سەرشانمان بۆ دووبارە نۆژەندکردنەوەی، سکاڵای یاساییمان تۆمار کردووە، داواکاریین تاوانباران بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن، نازانین کێ ئەو کارەی کردووە و کێشەمان لەگەڵ کەسیش نیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەر لەوەی تیمی بەرگری شارستانی بگاتە شوێنی ڕووداوەکە ئاگرەکە خۆی کوژاوەتەوە، بەپێی مەزندەی بەرگری شارستانی بێت، نزیکەی حەوت ملیۆن دینار زیان بە ناوەندەکە گەیشتووە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو ڕۆژانێکی هەینی هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی نوێی ئۆجەلان بڵاوکرایەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار