
وێنهی رۆژ
میسرییەکان بە دەنگی دەهۆڵ خەبەریان دەبێتەوە بۆ پارشێو
ئاڤا نیوز
سەرەڕای پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و بەئاگابوونی هاووڵاتییان، بەڵام میسرییەکان پارێزگاری لە ڕەسەنایەتی خۆیان دەکەن و بە دەنگی دەهۆڵ خەبەریان دەبێتەوە بۆ پارشێوکردن.
چیرۆکی سەرەکی: لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا چەندین ڕێگەی جیاواز دەگیرێتەبەر بۆ بەئاگا هێنانەوەی موسوڵمانان بۆ کاتی پارشێو، بەشێک لە وڵاتانیش تاوەکو ئێستا ڕێگا تەقلیدییەکان بەکاردەهێنن.
زانیاریی زیاتر: محەممەد ئەحمەدی میسری، تەمەن چل ساڵ هەموو ساڵێک لەکاتی پارشێواندا بە دەهۆڵێکەوە بەناو شەقامەکانی شاردا دەگەڕێت و هاووڵاتییان بەئاگا دەهێنێتەوە، ئەم کارەشی بۆ زیندووکردنەوەی یادەوەری سەدان ساڵەی دانیشتووانی نیشتمانەکەیەتی.
وێنە: ئاڤا دیجیتاڵ
22 ئازار























