ئەوروپا هێزێکی هاوبەش بۆ پارێزگاری لە ئۆکراینا دروست دەکات

شەیری بکە لە:
ئەوروپا هێزێکی هاوبەش بۆ پارێزگاری لە ئۆکراینا دروست دەکات

کەیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە بنکەیەکی سەربازی وڵاتەکەی. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پلانی ئەوروپا و بەردەوامی هەوڵەکانی لەندەن بۆ دروستکردنی هێزێکی هاوبەش لە نەتەوە جیاوازەکانی ئەوروپا بۆ پارێزگاری لە ئۆکراینا ڕادەگەیەنێت.

وێنە گەورەکە: لەگەڵ بەردەوامی کۆبوونەوەکانی نێوان ڕووسیا و ئەمریکا لە سعوودیە و نزیکبوونەوەی هەردوو وڵات لە بڕیاری ڕاگرتنی جەنگ، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا جەخت لە پێکهێنانی هێزێکی هاوبەشی دەوڵەتانی ئەوروپا دەکاتەوە بۆ پارێزگاریکردن لە ئۆکراینا و ڕێگریکردن لە ڤلادیمێر پووتن، سەرۆکی ڕووسیا بۆ پێشڕەوی زیاتر و پاراستنی ئاسایشی ئەورووپا، ئەرکی سەرەکی هێزەکە دەبێت.

لێدوانی فەرمی: کەیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند:" متمانە بە ڤلادیمێر پووتن ناکەم، سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست و ڕێککەوتنی ئاشتی، پووتن ئۆکراینایەکی بێهێزی دەوێت و ئەمەش دەرفەتی پێدەدات بۆ دووبارە دەستوەردان لە خاک و کاروباری ئۆکراینا."

زانیاریی زیاتر: سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، لەندەن لەسەر هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی هێزێکی سەربازی هاوبەش لە دەوڵەتانی ئەورووپا بەردەوامە و ئەرکی سەرەکی هێزەکە پاراستنی ئۆکراینا و ئەوروپا دەبێت. 

شەیری بکە لە: