بەڕیتانیا پەنابەرانی ڕەتکراوەی وڵاتەکەی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوای بەڵکان دەگوازێتەوە

شەیری بکە لە:
بەڕیتانیا پەنابەرانی ڕەتکراوەی وڵاتەکەی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوای بەڵکان دەگوازێتەوە

بەلەمێکی پەنابەران. وێنە؛ BBC

ئاڤا نیوز

بەهۆی زیادبوونی کۆچی پەنابەران بۆ وڵاتەکەی، بەڕیتانیا پلانێکی نوێ بۆ پەنابەران جێبەجێ دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەڕیتانیا بۆ ڕێگریکردن لە هاتنی پەنابەران بۆ وڵاتەکەی هەنگاوێکی نوێی دیکە بۆ ژمارەی زۆری پەنابەران جێبەجێ دەکات ئەویش بە گواستنەوەی پەنابەرانی وڵاتەکەی بۆ وڵاتانی رۆژئاوای بەڵکان

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژنامەی تایمز لە زاری چەند سەرچاوەیەکی حکومی بڵاویکردەوە: بەریتانیا بەدوای بژاردەی ناردنی ئەو کۆچبەرانەدا دەگەڕێت کە مافی پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە بۆ "ناوەندەکانی گەڕانەوە" لە وڵاتانی ڕۆژئاوای بەڵکان.

زانیاریی زیاتر: بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا گفتوگۆی سەرەتاییان کردووە سەبارەت بە دامەزراندنی دامەزراوەکان لە وڵاتانی وەک ئەلبانیا، سربیا و بۆسنیا و هەرزەگۆڤینا. سەنتەرە پێشنیازکراوەکان بۆ شوێنی ئەو کەسانەیە کە داواکاریی پەنابەرییان ڕەتکراوەتەوە و داواکارییەکانیان تەواو بووە.

ئەم پلانە جیاوازە لەگەڵ پلانی ڕواندا کە پێشتر هەڵوەشاوەتەوە، چونکە تەنها بۆ داواکارانی ڕەتکراوە جێبەجێ دەکرێت نەک ئەوانەی چاوەڕێی بڕیاردان.

ئەمەش بزانە: سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەڵێنی داوە، ڕووبەڕووی ئەو کەسانە ببنەوە کە بە بەلەمی بچووک دەپەڕنەوە و دەیەوێت کۆچی پەنابەران بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە ئەو خێزانانەی کە منداڵیان هەیە، ئەم پلانە نایانگرێتەوە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: