پێنتاگۆن: دەفری فڕیو و بوونەوەری ئاسمانی ڕاست نییە

شەیری بکە لە:
پێنتاگۆن: دەفری فڕیو و بوونەوەری ئاسمانی ڕاست نییە

gallup.com: دەفڕی فڕیو- وێنە

ئاڤا نیوز


پێنتاگۆن ئەنجامی نزیکەی 80 ساڵ لێکۆڵینەوە لە ئەگەری بوونی دەفری فڕیو، تەنی نامۆ و بوونەوەری هۆشمەند لە دەرەوەی هەسارەی زەوی بڵاو دەکاتەوە. بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکە، هیچ بەڵگەیەک بۆ بوونی بوونەوەری هۆشمەند لە دەرەوەی زەوی نيیە. 


وێنە گەورەکە: لە ڕاپۆرتەکەی پێنتاگۆندا ئاماژە بەوە دراوە، بەشێکی ئەو گومانانەی کە پێشتر هەبوون وێناکردنی هەڵە بووە، لە بەشێکیدا هاتووە: "تەواوی هەوڵەکانی لێکۆڵینەوە، لە هەموو ئاستەکانی پۆلێنکردن، بەو ئەنجامە گەیشتوون کە زۆربەی ئەو شتانەی کە بینراون تەن و دیاردەی ئاسایین و ئەنجامی بەهەڵە ناسینەوەیان بووە".


زانیاریی زیاتر: لە ساڵی 1945ەوە ئەمریکا لێکۆڵینەوەکانی لە ئەگەری بوونی بوونەوەری هۆشمەند لە دەرەوەی هەسارەی زەوی دەستپێکردووە.


ئەمەش بزانە: بەرپرسانی پێنتاگۆن گوتویانە ئەم ڕاپۆرتە بەرگی یەکەمی ڕاپۆرتێکی دوو بەرگییە کە بۆ کۆنگرێس ئامادە کراوە. بڕیارە دواتر بەرگی دووەمیشی بڵاو بکرێتەوە. 


باکگراوند: دەیان ساڵە گریمانەی بوونی بوونەوەری هۆشمەند و دەفری فڕیو لە دەرەوەی هەسارەی زەوی هەیە؛ ڕاپۆرتەکە بڵاو بوونەوەی ئەم جۆرە باسانە لە ناو خەڵکدا بۆ چیرۆکە خەیاڵییەکانی ناو فیلم و کتێبەکان دەگەڕێنێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ