لە ڕۆژئاوای كوردستان هەسەدە و هاوپەیمانان مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن

شەیری بکە لە:
لە ڕۆژئاوای كوردستان هەسەدە و هاوپەیمانان مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن

کاروانێکی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ڕۆژئاوای کوردستان

ئاڤا نیوز

 

هێزەكانی سووریای دیموكرات 'هەسەدە' و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە گەورەترین بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە سووریا مەشقی سەربازی ئەنجام دەدەن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێكی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەیاوەری هێزەكانی هەسەدە، مەشقێكی سەربازیی هاوبەشیان لە بنكەی كێڵگەی نەوتی ئەلعومەر ئەنجامداوە و بڵێسەی تەقەكردنەكان لە ئاسمانی ئەو ناوچەیە ڕەنگی داوەتەوە.


 
زانیاریی زیاتر: لە ڕۆژی 6ـی ئەم مانگەش، هێزەكانی ئەمریكا لە بنكەی سەربازیی خەراب ئەلجیر لە باكووری حەسەكە مەشقێكی چڕ و گەورەیان بەهاوبەشی لەگەڵ هەسەدە ئەنجامداوە. بەگوێرەی زانیارییەكان مەشق لەسەر چۆنیەتی خستنەخوارەوەی فڕۆكەی بێفرۆكەوان كراوە.

 

باكگراوند: دوای سەرهەڵدانی داعش و هەڵكشانی گرژییەكانی سووریا، ئەمریكا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی ژمارەیەک بنكە و بارەگای سەربازییان لە ڕۆژئاوای كوردستان و ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵات و ناوچە سنوورییەكانی سووریا كردەوە كە جگە لە چەک و كەرەستەی سەربازی، هەزاران سەربازی لەخۆگرتووە، بنكەی كێڵگەی نەوتی عومەر، گەورەترینیانە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ